میدیای ئەمەریكی و ئیسرائیلی ئاشكرایان كردووە جی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەوەی سەرپەرشتی دانوستاندنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران بكات. هەروەها باس لەوەیش دەكرێت ڤانس بە بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە، "ئێمە بە هەڵسەنگاندنی تۆ لەبارەی رووخانی رژێمی ئێران گەشبین بووین، كەچی شەڕ چەندان هەفتەی تر دەخایەنێ".
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار هەر كە ل
ە ئاژانسی ئەكسیۆس و كەناڵی 12ی ئیسرائیلی باسیان لەوە كردووە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پێوەندی بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووە و پێی راگەیاندووە، ئەوان سەرەتا زۆر گەشبین بوون بە هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران، كەچی وا نەبووە و ئێستە بۆ چەندان هەفتەی تر شەڕ بەردەوام دەبێت.
هەروەها باس لەوەیش كراوە ڤانس لە سەرەتاوە گومانی لە پێشبینیەكانی ئیسرائیل هەبووە و دژی راگەیاندنی شەڕ بووە، بۆیە ئەمەیش خاڵێك دەبێت ڤانس لەلایەن ئێرانەوە بۆ گفتوگۆكردن قبووڵكراو بێت.
دوێنێ بە فەرمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جی دی ڤانسی جێگری هەڵبژارد بۆ ئەوەی دۆسیەی دانوستاندن لەگەڵ ئێران بەڕێوەببات. راوێژكارانی ڤانس پێیانوایە ئیسرائیل ئاستەنگ بۆ ڤانس دروست دەكات بۆ ئەوەی لە دانوستاندن سەركەوتوو نەبێت