ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، بۆ شەڕكردن لە دژی ئێران تەنیا چەند هەفتەیەك ماوە و دەشڵێ، "بێ هێرشی زەوینی هەموو ئامانجەكانمان لە شەڕەكە بەدی دەهێنین".
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ، "هەموو ئامانجەكانمان لە ئێران بەدی دەهێنین تەنانەت بێ بەكارهێنانی هێزی زەوینی" دووپاتیشی دەكاتەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا چەندان بژاردەی لەبەر دەستە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەبارەت بە رووسیا دەڵێ، "هیچ كارێكی ئەوتۆی بۆ ئێران نەكردووە كاریگەری لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانمان هەبێت".
رۆبیۆ دووپاتی دەكاتەوە مەسەلەی جەنگ تەنیا چەند هەفتەیەكی ماوە نەوەك چەند مانگێك.
سەبارەت بە گەلی ئێرانیش دەڵێ، "شایەنی زیاتر لەوەی ئەو رژێمە توندڕەوە دەیكات و سامانی وڵاتەكە بە خراپ بەكاردەهێنێت".