چەند سەرچاوەیەكی كۆشكی سپی ئەمەریكا بە ماڵپەڕێكیان راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ لە دانیشتنەكانی پێی خۆش نییە باسی شەڕی ئێرانی لەگەڵ بكرێت، ئەمەیش مانای ئەوە نییە ئەو لە شەڕەكە پەشیمان بووبێتەوە.
ماڵپەڕی
"ئێم ئێس ناو" ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار لە چەند سەرچاوەیەكی كۆشكی سپی ئەمەریكا زانیاری ئەوەی دەست كەوتووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا حەزی لە باسكردنی شەڕ نییە، لە دانیشتنەكان زوو بابەتەكە دەگۆڕێت.
لە هەواڵەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كاتێك باسی شەڕی ئێران لەگەڵ ترەمپ دەكرێت، ئەوا بێزار دەبێت و حەز دەكات بە بابەتی ترەوە سەرقاڵ بێت وەك بابەتی كێشە ناوخۆییەكانی ئەمەریكا و هەڵبژاردن و بابەتە ئابوورییەكان.
دووپاتی ئەوەیش كراوەتەوە، ئەمە مانای ئەوە نییە ترەمپ لە بڕیاری شەڕەكە پەشیمان بووبێتەوە، بەڵام حەز دەكات باسی شتی تر بكات.
ئەمەریكا و ئیسرائیل لە 28ی مانگی رابردوو شەریان لە دژی ئێران بەرپا كردووە و تا ئێستەیش بەردەوامە.