سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرین

:: PM:10:39:27/03/2026 ‌
بێ ئەوەی ئاماژەیەك بەوە بكات پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەینراوێكدا دەڵێ‌، "بەردەوامبوونی دواكەوتنی سنووری قبووڵكراوی بەزاندووە و پەرلەمان بەرپرسیارێتی دەستووری لە ئەستۆ دەگرێت و بەرەو ئەنجامدانی دەڕوات".

ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار، هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەینراوێكدا دەڵێ‌، "دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چیتر قبووڵ ناكرێت، راستەوخۆ كاریگەری لەسەر سەقامگیرى دەوڵەت هەیە".

لە بەشێكی تری راگەینراوەكەی دەڵێ‌ "كاتی تەواو دراوە بۆ ئەوەی رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی كەسێكی شیاو بكرێت، كەچی بەردەوامبوونی دواكەوتنەكە سنووری قبووڵكراوی بەزاندووە، بۆیە دەبێت پەرلەمان بەرپرسیارێتی دەستووری لەئەستۆ بگرێت و بەرەو بەدیهێنانی بچێت".

لە كۆتایشدا دەڵێ‌، "بەگوێرەی دەستوور كۆتایی بەو شایستەیە دەهێنین و كەسێك هەڵدەبژێرین كە نوێنەرانی هەمووان بێت"

ئەمڕۆ 220 پەرلەمانتار واژوویان كرد بوو بۆ ئەوەی دووشەمی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت. بەگوێرەی دەستوور بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبێت دوو لە سێی پەرلەمانتاران دەنگ بدەن.

بەگوێرەی تەوافووقی سیاسی لەدوای 2003 پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد بووە، ئەم جارەیش پارتی و یەكێتی كاندیدیان بۆ پۆستەكە هەیە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل