به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئاشكرایان كرد، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ هێرشێكی زه‌مینی چه‌ند هه‌فته‌یی له ئێران ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌یش هه‌زاران سه‌رباز و هێزی مارێنز گه‌یشتوونه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌رپرسانی پنتاگۆن قسه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی كردووه و بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكرێ، دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پلانێكی سه‌ربازی زۆر هه‌ستیار چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه بریتییه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی زه‌مینی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكی ئێران، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات جه‌نگه‌كه ببێت به هاوشێوه‌ی جه‌نگێكی هێرشی وشكایی سه‌رتاسه‌ری. پلانه‌كه‌یش خۆی له هێرشی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت و هێزی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینێته‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانی ده‌ركردنی فه‌رمانه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه و تا ئێسته ڕوون نییه كه تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی پلانه‌كه‌ی پنتاگۆن یان به‌شێكی یان هیچ به‌شێكی ده‌دات یان نا.
واشنتن ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌و ئامانجانه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه به‌ده‌ستیده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه مه‌ترسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ڕابگرێت، به تایبه‌ت پاراستنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له درۆن و مووشه‌ك و بۆمب و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازانی ئێران.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حكوومه‌تی تره‌مپ جۆرێك له ناڕوونی له نێوان نزیكبوونه‌وه له كۆتایی جه‌نگ و به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ پێوه دریاره، تره‌مپ له‌لایه‌كه‌وه خواستی له دانوستاندن و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان هه‌یه و تا ئێسته‌یش ناتوانرێ خوێندنه‌وه بۆ سیاسه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ بگرێت، كه كام ئاراسته ده‌گرێته‌به‌ر.
پێشتر سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی گرتنی دوورگه‌ی خارگ و كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی هورمز له دیوی ئێرانه‌وه ده‌كات، تا ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی هاتوچۆی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بكات، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌یش ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی ده‌وێ كه هه‌فته ده‌خایه‌نن و ناگه‌ن به مانگێك.