ترەمپ دەڵێ‌ موجتەبا كوژراوە و ئەویش پەیامێكی تر بڵاو دەكاتەوە

:: PM:02:05:30/03/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراوە یانیش بریندارە، كەچی لەو كاتەدا پەیامێكی خامنەیی بە بۆنەی كوژرانی رەزا تەنگەسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار، لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ بڵاو كراوەتەوە كە جارێكی تر دووپاتی دەكاتەوە موجتەبا خامنەیی كوژراوە یانیش بریندارە، كەچی هاوكات پەیامێكی تری موجتەبا بڵاو دەكرێتەوە و تێیدا پرسەنامەیەك ئاراستەی كەسوكاری عەلی رەزا تەنگەسیری دەكات كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە هێرشێكی ئیسرائیل كوژرا، ئەمڕۆ سوپای پاسداران كوژرانەكەی پشتڕاست كردەوە.

خامنەیی باس لەوە دەكات تەنگەسیری لە "سێیەم جەنگی سەپێنراوی سەر ئێران كوژراوە".

تا ئێستە رابەری نوێی ئێران دەرنەكەوتووە، وێڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەمەریكا باس لەوە دەكەن لە یەكێك لە هێرشەكان بریندار بووە و ئەگەری ئەوە هەیە جەستەی شێوابێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەم جۆرە لێدوانانە رەت دەكەنەوە.
 




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل