قالیباف: ئەگەر دوژمن یەک گورز بوەشێنێت چەندان گورزی بەردەکەوێت

:: PM:11:09:30/03/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئاداری 2026، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی نەیارانی وڵاتەکەی کرد و دووپاتی کردەوە کە ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئێران، وەڵامێکی زۆر قورستریان دەبێت.

قالیباف لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" نووسیویەتی، دوژمنانی ئێران گەمژەییەکی گەورە دەکەن، ئەگەر گورزێک بوەشێنن، ئەوا چەندان گورزیان بەردەکەوێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش داوە کە دوژمنانی وڵاتەکەیان ڕەواج بە حەز و خواستەکانیان دەدەن لەسەر بنەمای هەواڵەکان، و لە هەمان کاتیشدا هەڕەشە لە گەلی ئێران دەکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا قالیباف دووپاتی کردەوە، گەلی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕێبەری شۆڕش، وا لە دوژمن دەکات پەشیمان بێتەوە لە کردەوەکانی و بەدڵنیایییەوە بە مافە ڕەواکانی خۆیان دەگەن.


وشە - پۆڵا مەحموود