لێكۆڵینەوە لە رفاندنی ژنەرۆژنامەوانێكی ئەمەریكی لە بەغدا دەكرێت

:: PM:07:48:31/03/2026 ‌

ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای كرد كە هێزە تەناهییەكانی عێراق دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوی ونبوونی ژنەرۆژنامەوانێكی ئەمەریكی لە ناوەڕاستی بەغدا، ئەو وەك رۆژنامەوانێكی سەربەخۆ بۆ ژمارەیەك رۆژنامە و ماڵپەڕی دنیا كاری كردووە.

سەرچاوەكە گوتی، هێزە تەناهییەكان كار لەسەر گەڕان و دیاریكردنی شوێنی ئەو رۆژنامەوانە و هۆكاری ونبوونی و سەلامەتیی دەكەن، لەناو بوونی مەترسیی رفاندنی لە لایەن میلیشیاكان و دروستبوونی گوشاری دەرەكی بۆ ئازادكردنی.

بەپێی راپۆرتەكان شیلی كتلسۆن رۆژنامەوانی ئەمەریكی كە ساڵانێكە لە ئیتاڵیا نیشتەجێیە و لە بەغدا بۆ ژمارەیەك میدیا و رۆژنامە وەك "مۆنیتۆر" و "ناشیۆناڵ" و "فۆرین پۆلیسی" ی  كاری كردووە، لە نزیك هوتێلی فەلەستین لە شەقامی سەعدوون لە ناوەڕاستی بەغدا ون بووە و پێشبینیی رفاندنی دەكرێت و گەڕان بەدوای دەستی پێ كردووە.

ئەو رۆژنامەوانە ساڵانێكە لە بەغدا كاری بۆ ئەو میدیا دنیاییانە كردووە و راپۆرتی لەبارەی میلیشیاكان و پێوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق و دۆخی تەناهیی ناوچەكە و راپۆرت و شیكارییەكانی لەبارەی دۆخی سیاسی و سەربازیی عێراق ئامادە كردووە، پێشتریش بەر لە چەند ساڵێك ژنەتوێژەری ئیسرائیلی ئیلیزابێس تسۆركۆڤ لە بەغدا لە لایەن میلیشیاكان رفێندرا، ساڵی رابردوو بە دەستەوارەیەك هاتە ئازادكردن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل