هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا بەردەوامە و تا ئێستە دیار نییە كە كەی كۆتایی دێت، ئەمڕۆ سێشەم پاپای ڤاتیكان داوا لە سەرۆكی ئەمەریكا دەكات بۆ دۆزینەوەی رێگەیەك بۆ كۆتاهێنان بە شەڕەكە بەر لە جەژنی زیندووبوونەوەی كریستانەكان.
ئەمڕۆ سێشەم لیۆی 14ەم پاپای
ڤاتیكان داوای وەستانی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بەر لە جەژنی زیندووبوونەوە كرد كە دەكاتە 5ی نیسان، گوتی، هیوادارم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەدوای چارەسەرێك بۆ وەستانی شەڕەكە بگەڕێت.
یەكشەمی رابردوو پاپای ڤاتیكان ئاماژەی كرد كە خودا نوێژی ئەو سەركردانە قبووڵ ناكات كە شەڕ دەكەن و دەستیان بە خوێن سوورە، پاپا ناوی سەركردەیەكی دیاریكراوی نەهێنا، بەڵام بە بەردەوام رەخنەی لە شەڕی ئێستەی ئێران گرتووە و داوای وەستانی بەپەلەی كردووە، بەتایبەتی وەستانی هێرشە ئاسمانییە هەڕەمەكییەكان.