هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە پێنجەم هەفتەیەتی و بەردەوامە، هاوكات بۆردمانی میلیشیاكانی ئێران لە عێراق بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بەردەوامە و ئەمەریكاش وەڵامی ئەوان دەداتەوە و بنكە و بارەگەی لیواكانی حەشدی شەعبی عێراق دەكاتە ئامانج، بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمڕۆ بارەگەیەكی لیوای 53ی حەشدی شەعبی لە تەلەعفەر كراوەتە ئامانج.
وەك
سەرچاوەكە رای گەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم بارەگەی لیوای 53ی حەشدی شەعبی لە گوندێكی دەوروبەری شارۆكەی تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كرایە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.
شایەنی باسە لە دوای دەست پێكردنی بۆردمان و هێرشەكانی میلیشیاكان و ئەمەریكا بۆ یەكتر لە عێراق، بە بەردەوام بارەگەی لیواكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار كراوەتە ئامانج، بەتایبەتی لیواكانی شەبەك و بابلیوون لە دەشتی نەینەوا.