ڕێبەری باڵای ئێران: بەرەی تر دەکەینەوە کە دوژمن شارەزایی تێیدا نییە

:: PM:08:21:01/04/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم یەکی نیسانی 2026، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، داوای لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد کە بەردەوام بن لە بەکارهێنانی ئەوەی بە "بەرەی داخستنی گەرووی هورمز" وەسفی کرد.

خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، ئەی برا ئازیزەکانی ناو جەنگ. داواکاریی جەماوەری گەل بەردەوامبوونە لە بەرگریکردنی کارا و ئازاربەخش. هەروەها دەبێت بەردەوام بین لە بەکارهێنانی بەرەی داخستنی گەرووی هورمز.

لە درێژەی پەیامەکەیدا خامنەیی هۆشداریی دا و ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوە کراوە بۆ کردنەوەی چەندان بەرەی تر لەو شوێنانەی کە دوژمن شارەزایی تێیاندا نییە و ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە. ئەگەر دۆخی جەنگ بەردەوام بێت، بەپێی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت ئەو بەرانە کارا دەکرێن.



وشە - پۆڵا مەحموود