ئەمشەو چوارشەم یەکی نیسانی 2026، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ کەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیجیی ئێرانی بۆ پێوەندییەکانی دەرەوە، بەهۆی بۆردمانێکەوە بۆ سەر ماڵەکەی بریندار بووە.
میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بۆردومانەکە ماڵی خەرازی لە تارانی پایتەخت کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.
بەئامانجگرتنی خەرازی دوای چەند ڕۆژێک دێت لە کوژرانی عەلی ڕەزا تەنکسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی لە سوپای پاسداران بە بۆردمانێکی ئەمەریکی - ئیسرائیلی.