سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، كه ئێران داوای وه‌ستانی ده‌سبه‌جێ جه‌نگ و گره‌نتی كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی و هه‌میشه‌یی جه‌نگی كردووه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌یشی نووسیوه، كه نێوه‌ندگیران له‌گه‌ڵ ئێران له پێوه‌ندیدان و به وردی ئامانجه‌كانیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه دیپلۆماسیبیهكان و گفتوگۆكان چڕكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه هیچ گفتوگۆیه‌ك له ڕێی وڵاتانی نێوه‌ندگیره‌وه بۆ ڕاگرتنی كاتی جه‌نگ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ئه‌نجام نه‌دراوه.
هه‌ریه‌ك له پاكستان و توركیا و میسڕ و سعوودیه ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ و ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆی دیپلۆماسی به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی دۆسیه ناكۆكه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه دووپات له دانیشتنی هه‌ردوولا له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رچوار وڵات له ئیسلام‌ئابادی پایته‌ختی پاكستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته جه‌نگ و بۆردمانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نه‌هاتووه.