لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، واشنتن رێگە نادات ئاسایشی نێودەوڵەتی و گەرووە ئاوییەكان بخرێنە مەترسییەوە.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە سەردەمی چاوپۆشیكردن و بێدەنگی لە بەرانبەر چالاكییە ناسەقامگیركەرەكانی تاران كۆتایی هاتووە و هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە، یان دەستدرێژی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان، بە تایبەتی ئیسرائیل، رووبەڕووی وەڵامێكی توند و یەكلاكەرەوە دەبێتەوە.
هەروەك دووپاتی لەوەیش كردووەتەوە كە ئەمەریكا كار دەكات بۆ وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی ئەو گرووپە چەكدارانەی كە لەلایەن تارانەوە پاڵپشتی دەكرێن.
هێمای بۆ ئەوەیش كردووە كە واشنتن لە پاڵ گەلانی ناوچەكەدا دەوەستێت كە خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرین و رێگە نادات هیچ هێزێكی تێكدەر داهاتووی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.