سەرچاوەیەکی تەناهی ڕای گەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووی نیسانی 2026 دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دیوی کەرخی بەغدای پایتەخت بیستراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەكان روونی كردووەتەوە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی پاڵپشتیی دیپلۆماسییان لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە هەردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەبێ ئەوەی بەرپەرچ بدرێنەوە، کەوتوونەتە خوارەوە و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەیان لە ناو بنکەکەدا پێکاوە.