ترەمپ: ئامانجەكانی داهاتوومان پردەكان دەبن

:: AM:09:40:03/04/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال، پەیامێکی توندی لەبارەی ئۆپراسیۆن و هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەمەریکادا کە دەست "وشە" کەوتووە، هاتووە، سوپاکەمان، کە مەزنترین و بەهێزترینە لە سەرانسەری جیهان بە جیاوازییەکی زۆرەوە، هێشتا دەستی نەکردووە بە خاپوورکردنی ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە.

ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا ئامانجەکانی داهاتووی بۆردمانەکانی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئامانجی داهاتوومان پردەکان دەبن، پاشانیش وێستگەکانی کارەبا.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ترەمپ دووپاتی کردەوە، سەرکردایەتیی ڕژێمی نوێی ئێران بەتەواوی دەزانێت کە دەبێت چی بکرێت، و دەبێت بە خێراییش ئەو کارە بکرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود