محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشتر دەرەوەی ئێران، لە وتارێكدا كە لە گۆڤارێكی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، داوا دەكات ئێران و ئەمەریكا رێككەوتن بكەن، ئێران پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی سنووردار بكات و گەرووی هورمز بكاتەوە، لە بەرانبەردا ئەمەریكایش سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان، محەمەد جەواد زەریف كە سیاسەتمەدارێكی ئێران و لە نێوان 2013 تا 2021 وەزیری دەرەوەی ئَێران بوو، لە وتارێكدا كە لە گۆڤاری فۆرین ئەفێرز بڵاوی كردووتەوە داوا دەكات رێككەوتنێكی گشتی ئاشتەوایی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران بكرێت، نەوەك ئاگربەستێكی لاواز.
داوا دەكات ئەمەریكا و ئێران رێككەوتنێكی ئەوتۆ بكەن كە بە شێوەیەكی گشتی سوودی بۆ ئابووری هەردوو وڵات هەبێت، چیتر خەڵك نەكوژرێت.
جەواد زەریف دەڵێ، "پێوستە ئەو دوو دەوڵەتە ئەو كارەساتە بكەنە دەرفەتێك بۆ وەستاندنی دوژمنایەتییەك كە 47 ساڵە بەردەوامە".
وەزیری پێشتری دەرەوەی ئێران دەڵێ، "دەبێت ئێران پرۆگرامی ئەتۆمی سنووردار بكات، گەرووی هورمز بكاتەوە، لەبەرانبەریشدا دەبێت ئەمەریكا سزا نێودەوڵەتیەكانی سەر ئێران هەڵبگرێت". ئەو بەرپرسەی پێشووی ئێران پێیوایە ئێرانییەكان لەو هێرشەی ئێستە تووڕەن بەڵام بەرەو رێككەوتنیش دەچن، "چونكە ئەوان دەزانن بەرووی ئەو دوژمنكارییە سەربازییە وەستانەوە كە بە ناڕەوا كرایە سەریان".