ئێران رای گەیاند فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە جۆری ئێف 35 ی خستووەتە خوارەوە، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بە ئاسمانی ئێرانەوە بە نزمی دەفڕن و دەنگۆی دابەزاندنی سوپایش لە دوورگەی خارگ هەیە.
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی وێنەی چەند فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمەریكای بڵاوكردووەتەوە، كە زۆر نزم بە ئاسمانی ئێرانەوە دەفڕن. بەگوێرەی زانیارییەكانی تەسنیم ئەو فڕۆكە ئەمەریكیانە بۆ رزگاركردنی فڕۆكەوانێكی ئەمەریكی دەگەڕێن، گوایە لەو فڕۆكەیە بووە كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خراوەتە خوارەوە.
هاوكات فڕۆكەی بی 52ی ئەمەریكی بە ئاسمانی تاران و چەند ناوچەیەكی تر بینراوە كە زۆر بە نزمی دەفڕن، ئەمەیش وەك بەڵگەیە دەزانرێت كە ئێران هێزی بەرگری ئاسمانی نەماوە. جگە لەم روودوانە دەنگۆی دابەزاندنی هێزی ئەمەریكا لە خارگ هەیە.