ئەكسیۆس: ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر ئێران راگرتووە

:: PM:08:30:03/04/2026 ‌
ئەكسیۆس لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر ئێران بە شێوەیەكی كاتی راگرتووە، تا پرۆسەی گەڕان بە دوای فڕۆكەوانە ئەمەریكییەكە ئاڵۆز نەكات.

ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان، لە ئێران فڕۆكەیەكی جۆری ئێف 15 كەوتە خوارەوە، دوو فڕۆكەوان بە پەڕەشووت خۆیان هەڵدایە خوارەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەكسیۆس بڵاوی كردووەتەوە، یەكێك لە فڕۆكەوانەكان لە لایەن تیمێكی تایبەتی ئەمەریكا رزگار كراون.

بەرپرسێكی ئیسرائیلی بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە، گەڕان بەدوای فڕۆكەوانەكەی تر بەردەوامە و بە شێوەیەكی كاتیش ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی راگرتووە، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕان ئاڵۆز نەكات .



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل