رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات هەوڵی وڵاتانی ناوبژیوان بۆ گفتوگۆ و ئاگربەست لەنێوان ئەمەریكا و ئێران بە بنبەست گەیشتووە.
رۆژنامەی
وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان لە زاری چەند بەرپرسێكەوە ئاشكرای كردووە، هەوڵی وڵاتانی ناوبژیوان كە یەكێكیان پاكستان بوو، بۆ ئاگربەست بە رێگەیەكی داخراو گەیشتووە.
بەرپرسانی ئێران بە ناوبژیوانەكانیان گوتووە، ئامادە نین لە رۆژانی داهاتوودا لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا دابنیشن و داواكارییەكانی ئەمەریكایش قبووڵ ناكەن.
لە رۆژانی رابردوودا چەند وڵاتێك لەوانە توركیا و پاكستان لە هەوڵی ئەوە بوون گفتوگۆیەك لە نێوان ئێران و ئەمەریكا بڕەخسێنن.