بەرپرسانی ئێران بە ئاژانسی فارسیان راگەیاندووە، پێشنیارێكی ئەمەریكایان رەت كردووەتەوە، كە پێشنیاری كردووە 48 سەعات ئاگربەست بكرێت.
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان،
ئاژانسی فارس بڵاوی كردەوە، بەرپرسانی ئێران دووپاتی دەكەنەوە ئاگربەستێكی ئەمەریكایان رەت كردووەتەوە، كە داوای كردووە بۆ ماوەی 48 سەعات ئاگربەست بكرێت.
هاوكات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵ بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسانی ئێران بە وڵاتانی ناوبژیوانایان راگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا لە ئیسلام ئاباد دانانیشن و داواكارییەكانی ئەمەریكا رەت دەكەنەوە.
بۆیە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵ دەڵێ، "هەوڵی وڵاتانی ناوبژیوان بۆ ئاگربەست و گفتوگۆكردن بە بنبەست گەیشتووە".