رووسیا بە فەرمی ئاشكرای دەكات: موجتەبا خامنەیی بریندارە

:: AM:10:20:04/04/2026 ‌
ئاژانسی نوڤوستی رووسی ئاشكرای دەكات، موجتەبا خامنەیی بریندارە، بەڵام برینەكەی بەم شێوەیە نییە رێگر بێت لەسەر راپەڕاندنی كارەكانی.  

ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان ئاژانسی نوڤۆستی رووسی بڵاوی كردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندارە، بەڵام برینەكەی بەو شێوەیە نییە كار بكاتە سەر كارەكانی. لەبارەی گواستنەوەیشی بۆ رووسیا بۆ چارەسەركردن، نوڤوستی باس لەوە دەكات زانیارییەكانی گواستنەوەی موجتەبا رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ رووسیا هەڵەیە.

پێشتر چەند جارێك بەرپرسانی ئەمەریكا بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەو وڵاتەیشەوە باسیان لەوە كردبوو، موجتەبا بە شێوەیەك بریندارە جەستەی شێواوە و تەنانەت ترەمپ لە دوایین لێدوانی گوتی، "لەوانەیە كوژرابێت".

دوای كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، موجتەبا خامنەیی لە مانگی رابردوو وەك سێیەم رابەری باڵا لە مێژووی كۆماری ئیسلامی دەستنیشان كرا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل