بەیانیی ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر دەروازەی شەلامچە لە نێوان سنووری ئێران و عێراق، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، كەسێكی عێراقی كوژراوە و پێنجی تریش بریندارن.
ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان،
هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر دەروازەی شەلامچە لە نێوان سنووری ئێران و عێراق كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای بەسرە. بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی بڵاو كراونەتەوە، هێرشەكە لەلایەنی ئێرانی داوە، كە گۆڕەپانێكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێیە و لەوێ كەسێك كوژراوە و پێنجی تریش بریندارن.
لە ماوەی رابردوودا لەو دەروازەیە هاوكاریی سەربازی و پێداویستیی تر لەلایەن میلیشیاكانەوە بۆ ئێران رەوانە كراوە. تەنانەت لە ڤیدیۆیەكەیش دەردەكەوێت ئەو كاتەی دەروازەكە بۆردمان كراوە، كاروانێكی ئۆتۆمبێل بە ئاڵای عێراقەوە لە دەروازەكە وەستاون.