جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بە سەردانێك لە ئیماراتە و لەگەڵ محەمەد بن زاید ئالنهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە، هەردوولا تاوتوێی دۆخی ناوچەكە و لێكەوتە مەترسیدارەكانیان بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەكە، كەشتیوانی نێودەوڵەتی و گەیشتنی وزە بە وڵاتانی تری دنیا و زیانەكان بۆ سەر ئابووری دنیا كرد.
لە
كۆبوونەوەكەدا باس لە هێرشە دوژمنكارییەكانی ئێران دژی ئیمارات و وڵاتانی ناوچەكە كرا، كە لەو ڕێگەیەوە خەڵكی سڤیل و دامەزراوەكان و ژێرخانی ئیمارات بە ئامانج دەگیرێ، ئەمەیش پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەگرتووەكانەوە.
میلۆنی سەركۆنەی ئەو هێرشە دوژمنكارییانەی بۆ سەر ئیمارات كرد و دووپاتی لە هاوسۆزی و پشتیوانی رۆما لەگەڵ ئیمارات، بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێك بە ئامانجی بەرگری لەخۆكردن و پاراستنی ئاسایش و سەروەری و سەلامەتی خاك و هاووڵاتییانی ئیمارات كردەوە .
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە هاریكارییەكانی نێوان ئیمارات و ئیتاڵیا بەتایبەت لە ڕووی ئابووری و گەشەپێدان كرایەوە، سووربوون لەسەر بەردەوامی كاری هاوبەش لە چوارچێوەیەكی ستراتیجی لە نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان بۆ خزمەتی گەلی هەردوو وڵات.