ترەمپ دوا وادە بۆ ئێران دیاری دەكات

:: PM:09:08:05/04/2026 ‌

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا 48 سەعاتی بۆ ئێران دیاری كرد بۆ كردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز، ئەمڕۆ لە چەند لێدوانێكی هەڕەشەی گەورەی لە تاران كرد و دوا جار وادەی جێبەجێكردنی هەڕەشەكەی بە وردی دیاری كرد، كە سەعات هەشتی ئێوارەی رۆژی سێشەمە بە كاتی واشنتن. 

ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێك لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، سەعات هەشتی ئێوارەی رۆژی سێشەمی داهاتوو وادەی كۆتاهاتنی ئەو بوارەیە كە بە ئێران دراوە، ئێستە لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆیەكی قووڵداین، كێشەمان لەگەڵ ئێرانییەكان ئەوەیە بە هێڵی كۆتایی ناگەین، ئەوجارە دەمانەوێ پێی بگەین. 

هەر ئەمڕۆ ترەمپ لە دیدارێكی رۆژنامەی "رۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكی گوتی، وادەی دیاریكراو بۆ ئێران بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز یان رووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەر ژێرخانە گرنگەكانی ئێوارەی سێشەمی داهاتوو كۆتایی دێت، ئەگەر تا ئەوكاتە هیچ نەكەن، ئەوە خاوەنی وێستگەی وزە و پرد نامێنن.

ئەو وادەی ترەمپ وەك درێژكردنەوەی وادەكەیە كە دوێنێ رای گەیاند، ئەمڕۆ باسی سەعات هەشتی ئێوارەی سێشەمی بە كاتی ئەمەریكا كرد، واتە دواخستنی وادەكە بۆ ماوەی رۆژێك بۆ بواردانی بە تاران بۆ رێككەوتن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل