ئه‌مه‌ریكا و ئێران و وڵاتانی نێوه‌ندگیر له‌سه‌ر هێلن و به‌رده‌وام له گفتوگۆكان و تاوتوێی خاڵه‌كانی ئاگربه‌ستی كاتی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژ ده‌كه‌ن، تا له‌و ماوه‌یه دانوستاندن و گفتوگۆ له نێوان تاران و واشنتن ئه‌نجام بدرێ و كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت.
چوار سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ
ئه‌كسیۆس دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ته به ئێران دراوه، تا ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕابگه‌یه‌نرێت و له‌و ماوه‌یه‌یش گفتوگۆی چڕ‌وپڕ بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر تا دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌ستانی كاتی جه‌نگ سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، ئه‌وا بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل زۆر قورس و به‌هێز ده‌بن و ژێرخانی ئێران ده‌كه‌نه ئامانج، كه خۆی له سه‌رچاوه‌كانی وزه و ئاو و كاره‌با ده‌بینێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی تره‌مپ به ئێرانی دا بوو كه ماوه‌ی 10 ڕۆژ بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌واو ببێت، به‌ڵام تره‌مپ ماوه‌كه‌ی بۆ دوای نیوه‌ڕۆی سێشه‌م به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درێژ كرده‌وه.
تره‌مپ بۆ ئه‌كسیۆس دووپاتی كرده‌وه، كه واشنتن له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌گه‌ر هه‌یه كه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ین به سێشه‌م، ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بێته دی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپاتی كرده‌وه، كه پلانی بۆردمانی فره‌وانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ به ئامانجگرتنی كه‌رتی وزه و ژێرخانی ئێران ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌نیا له‌سه‌ر كات و هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز ماوه‌ته‌وه.
هه‌وڵه‌كان ئێسته هه‌ریه‌ك له پاكستان و میسر و توركیا ده‌یده‌ن و په‌یامی نووسراویش له نێوان ستیڤ ویتكۆف و عه‌باس عێراقچی ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت. ئامانجی وڵاتانی نێوه‌ندگیر خۆی له دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌میان وه‌ستانی كاتی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژ و دووه‌میش ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ڕژد له‌و 45 ڕۆژه له نێوان واشنتن و تاران بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كۆتایهاتنی جه‌نگ.