میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌نگی ده‌یان ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره یه‌ك له دوای یه‌ك له ناوچه‌ی كه‌ره‌ج بیستراوه، هاوكات باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له ئه‌نجامی بۆردمانێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران شه‌ش منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میدیاكانی
ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه جیا له كه‌ره‌ج ناوچه‌ی ئهمیرئابادیش له تارانی پایته‌خت به چڕی كراوه‌ته ئامانج و بۆردمان ده‌كرێت، هاوكات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری تارانیش ده‌نگی بۆردمانكردن بیستراوه، وه‌ك ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، به‌رگری ئاسمانی ئێران توانیویه‌تی چه‌ندان ئامانج له ئاسمانه‌وه بپێكێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌زگه‌ی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتن ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئه‌مه‌ریكی ئیسرائیلی له تاران شه‌ش منداڵ بوونه‌ته قوربانی و گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوكات زانكۆی شه‌ریف و ده‌وروبه‌ری له تاران بۆردمانكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش شاره‌كانی میهرئاباد و به‌نده‌رعه‌باس و قوم و شیرازیش به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بۆردمانكراون.