مەسروور بارزانی: ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەكەمان سوور بێت بە سزای خۆی دەگات

:: PM:05:53:07/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، ئەو لایەنانەی پەلاماری كوردستان دەدەن بەرانبەر خەڵك و خوا بەرپرسیارن، "ئێمە بە ئێرانمان گوتووە بەشێك نین لەو شەڕە و مەترسی نین".

سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی كوردستان كرد و رای گەیاند، ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەكەمان سوور بێت بە سزای خۆی دەگات و لەسەر ڕێی شەهیدان بۆ ئازادی گەلەكەمان دەڕۆین. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان دوای بەشداری لە پرسەی شەهیدان "مووسا و مژدە" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، قەرەبووی خوێنی شەهیدان تەنیا بە ئازادی كوردستان دەبێت و ئەوەی زیانی مادی بەركەوتووە هەرچیمان پێ‌ بكرێت دەیكەین. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان روونی كردەوە، كە ئەوانەی توانایان هەیە رێگری لەو تیرۆریستانە بكەن هیچیان نەكردووە و ئەو هێرشانە لە زۆرشوێنەوە دەكرێت و توانای كوردستان سنووردارە. 

مەسروور بارزانی سوپاسی پشوودرێژیی خەڵكی كوردستانی كرد و هیوای خواست ئەو ئاڵۆزییەی هەیە بەرەو كۆتایی بچێت. 

هەروەها دووپاتی لەوە كردەوە، حكوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی سەر هەرێمی كوردستان نەناوە. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم