شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبوونەوە.
تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە مەترسیی بەردەوامیی هێرشە ناڕەواكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و زیانە گیانییەكانی هاووڵاتییانی سڤیل.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە بەردەوامیی هێرشە ناڕەواكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و پرسی شەهید و برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل، تەوەری سەرەكیی دیداری وەفدێكی فراكسیۆنی پارتی بوو لەگەڵ عمار حەكیم.
بە گوێرەی راگەیەنراوی فراكسیۆنی پارتی، لەو كۆبوونەوەیەدا، بە وردی باس لە لێكەوتە مەترسیدارەكانی ئەو هێرشانە كرا و دووپات لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و سەروەریی عێراق كرایەوە.