سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە دیالە بۆردمان كرا

:: PM:08:37:07/04/2026 ‌

هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران پێی نایە شەشەم هەفتە و چەند سەعاتێك بۆ بوارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئێران ماوە بۆ كردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز، لەو ناوەدا شەڕی میلیشیاكان و ئەمەریكا لە عێراق بەردەوامە، ئەمڕۆ ئێوارە سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە كرایە ئامانج.

سەرچاوەیەكی تەناهی دووپاتی كردەوە كە ئەمڕۆ ئێوارە سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە شارەدێی عوزێم لە پارێزگای دیالە كرایە ئامانج، وردەكاریی زیاتری ئاشكرا نەكرد.

سەرچاوەیەكی تر باسی ئەوەی كرد ئامانجە بۆردمانكراوەكە بریتی بووە لە بارەگەیەكی ئەندازیاریی حەشدی شەعبی لە ناو سەربازگەی ئەشرەف لە دەوروبەری خالس لە باكوری رۆژئاوای پارێزگای دیالە، بەڵام تا ئێستە زیانەكان دیار نین.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل