سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست مانای سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌گه‌نێت و ماوه‌ی دوو هه‌فته ئاگربه‌ست به‌رده‌وامی ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دووپاتی كرده‌وه، له‌باره‌ی كام لا سه‌ركه‌وتوون له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست گوتی، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه به ڕێژه‌ی 100% و هیچ گومان له‌وه‌دا نییه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌ر له‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یان به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌واو ببێت، ئه‌مه‌ریكا و ئێران به نێوه‌ندگیری پاكستان ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌یییان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر تاران به ته‌واوی ره‌تی ده‌كرده‌وه كه به ئاگربه‌ستی كاتی و وه‌ستاندنی كاتی جه‌نگ ڕازی ببێت، هاوكات له‌سه‌ر 15 خاڵه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و 10 خاڵه‌كه‌ی ئێران بڕیاره گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام بدرێت.