جی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی شاندی دانوستاندن دووپاتی دەكاتەوە، ئەگەر ئێرانییەكان نیازپاك نەبن، ئەوا سەرۆك ترەمپ لەو جۆرانە نییە قبووڵی بكات.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، "ترەمپ داوای لێ كردووم من و تیمی دانوستاندنكاری ئەمەریكا بڕۆین و بە نیازپاكی كار بكەین بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، خۆ ئەگەر ئێرانییەكانیش بە نیازپاكی هەڵسوكەوت نەكەن، ئەوا بۆیان دەردەكەوێت كە سەرۆك ترەمپ لەو جۆرانە نییە نەرمی بنوێنین".
جەی دی ڤانس دەشڵێ، "سەرۆك ترەمپ پەرۆشە بۆ پێشكەوتن لە دۆسیەی ئێران، ئەوەی سەرۆك دەیویست ئەوەبوو توانای سەربازیی ئێران لەناو ببرێت و ئەمەیش هاتەدی".
ڤانس لەلایەن ئەمەریكاوە دەستنیشان كراوە بۆ ئەوەی دانوستاندن لەگەڵ شاندی ئێران بكات كە رۆژی هەینی داهاتوو لە پاكستان بەڕێوە دەچێت. ئەم دانوستاندنەیش دوای 40 رۆژ لە شەڕی نێوان ئەم دوو وڵاتە دێت.