رژێمی ئێران دوای وەستانی شەڕ، چاوەرێ دەكرێت شەپۆلێكی گەورەی گرتن و سەركوتكردن دەست پێ بكات، داواكاری گشتیی پارێزگای ئەردەبیل ڕای گەیاند، 36 كەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن گرت.
داواكاری گشتیی پارێزگای ئەردەبیل ڕای گەیاند، 36 كەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن گرتووە.
دەشڵێت، ئەوانەی گیراون، پێشتر وێنە و ڤیدیۆی بنكە سەربازییەكانی سوپای پاسداران بۆ دوژمن و تەلەڤزیۆنەكانی دژبەری حكوومەت ناردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، گیراوەكان تۆمەتبارن بە "خیانەتكردن لە نیشتمان".
لەلایەكی ترەوە دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران لە سمنان ڕای گەیاند، دوو كەسیان بەتۆمەتی "ئەندام لە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" گرتووە.
دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران دەشڵێت، ئەو دوو ئەندامەی مۆساد، لە كاتی شەڕدا زانیاریی هەواڵگرییان لەسەر بەرپرسان و بنكە سەربازییەكانی ئێران كۆ كردووەتەوە و ناردوویانە بۆ ئیسرائیل.
لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردووی جەنگدا، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سەتان كەسی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن گرتووە، ژمارەیەكی زۆریشی بە هەمان تۆمەت لەسێدارە داوە.
لە ئانوساتی وەستانی شەڕ و فاشارەكان لەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران، چاوەڕێ دەكرێت شەپۆلێكی گرتن و سەركوتكردن و لە سێدارەدان بەناوی نەیاری رژێمەوە بێتە ئارا، پێشتریش لە كاتی شەری 12 رۆژەدا دەیان كەسیان كوشت و دەیانیشیان لە سێدارە دا.