ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسانی 2026، میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە تاران پێشێل کراوە و "دوژمن" هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی دەوروبەری پایتەخت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتەوە بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ "دوژمن" بە پێشێلکردنی ئاگربەست، هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی دەوروبەری تاران و بەو هۆیەوە دەنگی تەقە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە هەندێک شوێنی پایتەخت دەبیسترێت.