ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسانی 2026، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە لێدوانێکدا هۆشدارییەکی توندی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕای گەیاند کە سەرۆکی ئەمەریکا کەسێک نییە یاریی لەگەڵدا بکرێت.
ڤانس لە قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، ئەوەی سەرۆک نیشانی داوە ئەوەیە، ئێمە هێشتا خاوەن کارتێکی کاریگەریی ڕوونی سەربازی، دیپلۆماسی و ڕەنگە لە هەموویشیان گرنگتر، خاوەنی کاریگەرییەکی نائاسایی ئابوورین.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا زیاتر ڕوونی کردەوە، بۆیە سەرۆک پێی گوتووین ئەو ئامرازانە بەکار نەهێنین و بێینە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام ئەگەر ئێرانییەکان هەمان شت نەکەن، ئەوا تێدەگەن کە سەرۆکی ئەمەریکا کەسێک نییە یاریی لەگەڵدا بکرێت.