سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێ و گه‌رووی هورمز نه‌كاته‌وه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی وێرانكه‌رترین هێرش به هه‌موو توانای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه و به ته‌واوی خاپوور ده‌كرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له
پۆستێكی له تروس سۆشیال نووسیویه‌تی، ته‌واوی كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌كان و سه‌ربازان و چه‌كه قورس و پێشكه‌وتووه‌كان له ده‌وروبه‌ری ئێران ده‌مێننه‌وه، تا ئاماده بن بۆ حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی ڕاسته‌قینه‌ی ئێران به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون، كه ئه‌وه به دوور ده‌زانم، به‌ڵام دووباره هێرش به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و وێرانكه‌رتر و به‌هێزتر له هه‌موو كاتێك ده‌كرێته‌وه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتنه‌كه پێشتر نووسراوه و ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه، پروپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كارانه‌یه و سوپای ئه‌مه‌ریكایش ئاماده‌یی خۆی به‌هێزتر ده‌كات، تا بۆ ئه‌ركی داهاتوو خۆی ئاماده بكات.
دوێنێ كارۆلاین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌و پێشنیازه 10 خاڵییه‌ی ئێرانی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی، ئه‌وه قبووڵكراو نییه، له كاتێكدا ئێران و میدیاكانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه 10 خاڵه پێشنیازكراوه‌كه‌ی تاران بنه‌مای ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندنه‌كان ده‌بن.