گرووپی میلیشیاكانی حزبوڵای لبنان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان گرتووه‌ته باكوری ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م هێرشی گرووپه‌كه دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌نرێت.
له
به‌یاننامه‌یه‌كی حزبوڵای لبنانی هاتووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه، به ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك باكوری ئیسرائیلمان بۆردمان كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌م سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ئیسرائیل به‌رده‌وام بوو له بۆردمانكردنی بنكه و باره‌گه و ئامانجه‌كانی حزبوڵا له لبنان.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ڕێككه‌وتوون، هه‌ریه‌ك له پاكستان و ئێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئاگربه‌سته‌كه ڕاگرتنی شه‌ڕ له لبنانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ڵێن، ئاگربه‌ست لبنان ناگرێته‌وه و ئه‌وه به ده‌ره‌وه له جه‌نگی دژ به ئێران.
ئه‌و دوو بۆچوونه جیاوازه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ست دروست كردووه و ئه‌گه‌ری شكاندن و دووباره ده‌ستكردنه‌وه به جه‌نگی به‌هێز كردووه.