سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به سه‌رۆكی فڕه‌نسای ڕاگه‌یاند، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ڵدانی درۆن بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر تێوه‌گلابوون، كه له ئه‌نجامدا كوژرانی سه‌ربازێكی فڕه‌نسای لێ كه‌وته‌وه، سه‌رجه‌میان گیراون.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع
سوودانی و ئیمانوێل ماكرۆن به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد و تاوتوێی دۆخی گشتی ناوچه‌كه و پێشهات و ڕووداوه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌ستاندنی ململانێكانیان كرد. سوودانی دووپاتی له گرنگی كاركردن بۆ به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ست كرده‌وه، ئه‌مه‌یشی به پشتیوانیه‌كی به‌هێز بۆ چه‌سپاندنی ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌كه و جیهان ناوبرد.
هاوكات سووربوونی حكوومه‌تی عێراقی له به‌رده‌وامیدان به پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ پاریس و به‌هێزكردنی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یاند، جیا له‌وه زانیاری له‌باره‌ی گرتنی تێوه‌گلاون به هه‌ڵدانی درۆن بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی ڕابردوو ڕاگه‌یاند، كه له ئه‌نجام دا كوژرانی سه‌ربازێكی فڕه‌نسی لێ كه‌وته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا ماكرۆن دووپاتی له گرنگی هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ پشتیوانیكردن له جێگیركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، ئه‌فسه‌رێكی فڕه‌نسی كوژراو و شه‌شی تریش برینداربوون، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی توندی فڕه‌نسای به دوای خۆیدا هێنا.