باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران له پاكستان ئاشكرای كرد، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شاندی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداربوون له گفتوگۆ و دانوستاندنی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگه‌نه ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان.
ڕه‌زا ئه‌میری موقته‌ده‌م ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، شاندی
تاران ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه ئیسلام ئاباد، تا ئاماده بن بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی وه‌ستاندنی جه‌نگ و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌ره‌ڕای گومانی ڕای گشتی له ئێران له ڕژدبوونی هاتنه نێو دانوستاندن، به‌هۆی پێشێلكارییه‌كان له شكاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به‌ڵام شاندی تاران ده‌گاته پاكستان تا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و 10 خاڵه بكه‌ن، كه ئێران خستوویه‌تییه ڕوو.
پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی هه‌ینی شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند، كه دانیشتنه‌كه ڕۆژی شه‌موو ده‌بێت و ئه‌و 10 خاڵه‌ی ئێرانیشی ره‌ت كرده‌وه، كه ئێسته تاران ده‌یه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات.