سەرۆكی جەهەپە لە ئەنكەرە گیرا

:: AM:11:52:09/04/2026 ‌
پۆلیس هەڵیكوتایە سەر ماڵی ئومید ئەركۆل سەرۆكی ڕێكخراوی جەهەپە لە ئەنكەرە و گیرا.

ڕاگەیەنرا كە ئومید ئەركۆل لە چوارچێوەی لێپرسینەوەكان لەبارەی گرتنی تونچ سۆیەردا دەستبەسەر كراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە، ئومید ئەركۆل لە دوای دەستبەسەر دەبرێتە ئیزمیر.

جەهەپە وەك گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، ماوەیەكە كەوتووەتە بەر شاڵاوی گرتن و بەشێك لە بەرپرسەكانی ئەو حزبە بەتۆمەتی جودا گیراون.



وشە - سۆران عەزیز