ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسانی 2026، کۆشکی سپی ئامارێکی لەبارەی ئەنجامە گشتییەکانی شەڕی سەر ئێران بڵاو کردەوە و دووپاتی لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە کردەوە دوای وێرانکردنی زیاتر لە 13 هەزار ئامانج.
بەپێی ئەو ئامارەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکانی ئەمەریکا توانیویانە زیاتر لە 13 هەزار ئامانجی ئێرانی وێران بکەن، هەروەها توانا دەریاییەکانی تاران پەک بخەن بە لەناوبردنی زیاتر لە 155 کەشتی. ئامارەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە سەتا 90ی کارگەکانی چەکی ئێرانی کراونەتە ئامانج، لەگەڵ وێرانکردنی سەتا 80ی بنکەی پیشەسازیی ناوەکیی ئێران.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕای گەیاندبوو کە ئەو هێزانەی ئەمەریکا لە نزیک ئێران جێگیر کراون، لە ناوچەکەدا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی دەگەنە "ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە".
لەلایەکی ترەوە، ئەو ئاگربەستەی کە ڕۆژی سێشەم ڕاگەیەنرا، نیشانەکانی پاشەکشەی تێدا دەرکەوتووە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی زنجیرەیەک بۆردمانی سەخت لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر لبنان. ئەمە لە کاتێکدایە کە واشنتن هەندێک لە داواکارییەکانی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە کە پێوەندییان بە کۆتاییهێنان بە شەڕەوە هەیە، پێش دەستپێکردنی ئەو دانوستانانەی چاوەڕوان دەکرێن.