ترەمپ: ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە

:: PM:08:50:09/04/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە سەرکردەکانی ئێستەی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا زۆر عاقڵانەترن.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ تۆڕی "ئێن بی سی" ڕای گەیاند، من گەشبینم بەوەی کە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە، سەرکردەکانی ئێران لە ناو کۆبوونەوەکاندا بە شێوەیەکی زۆر جیاوازتر قسە دەکەن بەراورد بەوەی بۆ ڕۆژنامەکان دەیڵێن.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە، سەرکردەکانی ئێران زۆر عاقڵانەتر بوون و ڕازی دەبن بە هەموو ئەو شتانەی کە دەبێت ڕازی بن لەسەری، ڕوونیشی کردەوە کە نەگەیشتن بە ڕێککەوتن کارێکی زۆر ئازاربەخش دەبێت بۆ ئێرانییەکان.

ترەمپ زیاتر گوتی، ئێرانییەکان تێکشکێنراون و چیتر سوپایان نەماوە، لەبارەی لبنانیشەوە ئاشکرای کرد، ئیسرائیلییەکان ئۆپراسیۆنەکانیان لە لبنان کەم دەکەنەوە، من قسەم لەگەڵ نەتەنیاهۆ کردووە و بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکات.



وشە - پۆڵا مەحموود