وەك پێشتر بڕیار درا، ئەمڕۆ پێنجشەم پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەمووی بڵاو كردەوە كە لە یەك بڕگە پێك هاتووە، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارە.
بەپێی
نووسراوی كارنامەی پەرلەمانی عێراق بۆ شەمووی داهاتوو، كە لە لایەن فەرمانگەی كاروباری پەرلەمان هاتە بڵاوكردنەوە، دانیشتنی ژمارەی 17ەمی پەرلەمانی عێراق لە سەعات 11:00ی پێش نیوەڕۆ دێتە سازكردن و بەرنامەی كار لە یەك بڕگە پێك هاتووە، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقە.