پزیشکیان: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە و دەستبەرداری لبنان نابین

:: AM:11:14:10/04/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 10ی کانوونی یەکەمی 2024، لە پەیامێکی فەرمیدا  لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کراوەتەوە، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گەیاند کە دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر لبنان، پێشێلکارییەکی زەقە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی سەرەتایی.

پزیشکیان لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە کە ئەو هێرشانە ئاماژەیەکی مەترسیدارن بۆ فێڵکردن و پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکان. ئاماژەی بەوەش دا کە بەردەوامبوونی ئەم دەستدرێژییانە، پرۆسەی دانوستان بەتەواوی بێ مانا دەکات.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریی دا و گوتی، "دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە و ئێران هەرگیز دەستبەرداری خوشک و برا لبنانییەکانی نابێت".


وشە - پۆڵا مەحموود