ئەمڕۆ لە مەراسیمێك هادی عامری سەرۆكی میلیشیای بەدر، لەلایەن هۆزێكی زیقار بە پێڵاو و جنیۆ هێرشی كرایە سەر و دواتریش چەكدارانی هۆزەكە و پاسەوانانی عامری تەقەیان لە یەكتر كرد.
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان لە كاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمێك لە پارێزگای زیقار "ناسریە" لە باشووری عێراق، كە بە بۆنەی چلەی كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران رێكخرا بوو، بەر لە پێشكەشكردنی وتارێك لەلایەن هادی عامرییەوە، ئامادەبووان هێرشیان كردە سەر بە جنێو و تێگرتنی پێڵاو.
دواتر شەڕە تەقە لە نێوان پاسەوانانی عامری و ئامادەبووان رووی دا.
شەفەق نیوز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە هۆكارەكە ئەوەیە هادی عامری و سەرانی تری شیعە بە ترسنۆك وەسف دەكەن و پێیانوایە وەك پێویست هەڵوێستیان نەبووە. بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆ و زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە زۆربەی ئەو كەسانەی هێرشیان كردووتە سەر هادی عامری لە هۆزی بەنی خەیگان بوون.