رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرای دەكات، یەكەم مەرجی ئەمەریكا بۆ ئێران ئازادكردنی ئەو ئەمەریكییانەیە كە لە ئێران گیراون. سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێ، "ئاگربەستی لبنان و پێدانەوەی پارەكانمان مەرجی لە پێشینەیە"
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرای دەكات یەكەم مەرجی ئەمەریكا بۆ ئێران لە دانوستاندن ئەوەیە، ئەو ئەمەریكیانە ئازاد بكات كە لەلایەن ئێرانەوە گیراون.
هاوكات محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و سەرۆكی شاندی دانوستاندكار پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دووپاتی دەكاتەوە، دەبێت هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵای لبنانی بوەستێت و هەروەها ئەو پارانەی ئێران كە بلۆك كراون بدرێنەوە.
چەند سەعاتێكی تر دانوستاندن لە پاكستان بەڕێوەدەچێت، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات و قالیبافیش سەرۆكایەتی شاندی ئێران دەكات.