وادەی دانوستاندنی ئیسرائیل و لبنان ئاشكرا دەكرێت

:: PM:09:02:10/04/2026 ‌
بڕیارە رۆژی سێشەمی داهاتوو لە ئەمەریكا دانوستاندنی ئیسرائیل و لبنان بەڕێوە بچێت بۆ وەستاندنی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەكانی میلیشیای حزبوڵا لە ناو خاكی لبنان.

ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان بەرپرسانی ئەمەریكا ئاشكرای دەكەن، رۆژی سێشەمی داهاتوو دانوستاندنی ئیسرائیل و لبنان لە ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت. ئامانجی دانوستاندنەكە چارەسەركردنی كێشەی میلیشیای حزبوڵایە.

بەرپرسانی ئەمەریكا دووپاتی دەكەنەوە ئەمەریكا فشار دەخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دانوستاندن بكات، بۆ ئەوەی گرەنتی سەركەوتنی ئاگربەست بكات كە لەگەڵ ئێران رای گەیاندووە، بە تایبەتیش كاتێك ئەمەریكا سەرقاڵی دانوستاندنە لەگەڵ ئێران.

رۆژی چوارشەمی رابردوو هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی ئەمەریكا و ئێران سوپای ئیسرائیل 100 هێرشی بۆ سەر پێگەكانی میلیشیای حزبوڵا لە ناو خاكی لبنان ئەنجام دا. میلیشیای حزبوڵا سەربە ئێرانە و لە چەندان وڵات بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دەناسرێت و لە لبنانیش قەدەغە كراوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل