بۆ خەڵكی كوردستا ئاشكرا بوو كە یەكێتی لەبەرانبەر ماچكردنی شانی ئەو میلیشیایانەی هێرشی درۆنی دەكەنە سەر هەولێر، پۆستی سەرۆك كۆماریان وەرگرت، بەڵام ئەو سەرۆك كۆمارە كە بە دەنگی میلیشیاكان دانراوە، لەسەر كورد حیساب ناكرێ.
د.موسەنا ئەمین كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرای كرد كە كورد بەشدار نەبووە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقدا.
قسەكەی د. موسەنا ئەمین دەرخەری ئەو راستییە كە یەكێتی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە بەغدا كە میلیشیا و خاوەن گرووپە لە یاسا دەرچووەكانن ئەو كارەیان دژی خەڵكی كوردستان كردووە و شكۆی سەرۆك كۆماریان نەهێشت.
لای خۆیەوە، حەسیبە گەردی نووسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، سەیر لەوە دایە كە یەكێتی خەم لە پرۆسەی سیاسیی لە عێراق دەخوات و بەردەوام لە خەمی ئەو میلیشیانەدایە تا پرۆسەی سیاسیی لەوێ پەكی نەكەوێ، بەڵام لە كوردستان نایانەوێ پرۆسەی سیاسیی بەردەوام بێت و كوردستان بەردەوام لە ئاوەدانی بێت.
روونیشی كردەوە كە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەمشێوەی كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو ئاشكرا بوو كە یەكێتی باكی بە هیچ نییە جگە لەوەی لە خەمی میلیشیا و ئاغانیان بن لە بەغدا و خزمەتی پڕۆسەكەیان بكەن، بۆیە ئەو سەرۆك كۆمارە لەسەر كورد حیساب نییە.