شاندی باڵای ئێران ئیسلام ئابادی جێهێشت

:: AM:09:48:12/04/2026 ‌
دوای شکستی دانوستانەکانی ئاشتی و ڕۆشتنی شاندەکەی ئەمەریکا، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پایتەختی پاکستانیان جێهێشت.

ئەمڕۆ یەکشەم 12ی نیسان، ئاژانسی ''میهر'' بڵاوی کردەوە،  شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای سەعات 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەکاتی گۆڕینچ، خاکی پاکستانیان جێهێشتووە.

ئەم بڕیارەی تاران ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دێت کە شاندەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکردن، ئیسلام ئابادیان جێهێشتبوو، جێهێشتنی شارەکە لەلایەن هەردوو شاندەکەوە دوای ئەوە دێت کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی گەیشتنە بنبەست و لایەنەکان نەیانتوانی بگەنە هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی.

جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی ئەمساڵ ''2026'' دەستی پێ کرد. ئەم جەنگە بە زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەستی پێ کرد.

گفتوگۆکانی ئاشتی لە ئیسلام ئاباد لە 11ی ئەم مانگە ''نیسان'' دەستی پێ کرد و دوای 21 سەعات بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن کۆتایی هات، کە بووە هۆی جێهێشتنی شارەکە لەلایەن شاندەکانی هەردوو لاوە.


وشە - پێشەنگ مەحموود