ترەمپ: ئەگەر چین چەک بداتە ئێران تووشی کێشەی گەورە دەبێت

:: AM:09:52:12/04/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی پەکین دەکات و رای دەگەیەنێت، هەر هەوڵێکی چین بۆ پڕچەککردنی ئێران، ئەو وڵاتە رووبەڕووی کێشەی زۆر گەورە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەم 12ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگرییانەی ئاماژە بە ئامادەکاریی چین دەکەن بۆ ناردنی چەک بۆ ئێران، رای گەیاند، "ئەگەر چین ئەو کارە بکات، ئەوا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە".

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە کەناڵی (CNN) لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگەدار لە زانیارییە هەواڵگرییەکان بڵاوی کردەوە، چین بەنیازی ناردنی چەک بۆ ئێرانە. ترەمپ لە کاتی هۆشدارییەکەیدا، هیچ وردەکارییەکی دەربارەی جۆری ئەو کێشانە نەخستەڕوو کە ڕووبەڕووی پەکین دەبنەوە، بەڵام دووپاتی لە جددییەتی هەڕەشەکان کردەوە.


وشە - پێشەنگ مەحموود